هاوڵاتییەکی سەقزی دادگایی کرا

KMMK:

شەممە 29ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی عیرفان مورتەزایی دانیشتووی سەقز، بە تۆمەتی “بەزاندنی سنوور بەنایاسایی” لە داواکاری گشتی و ئینقلابی حکومەتی ئێران لەم شارە، دادگایی کرا.

عیرفان مورتەزایی لەم دادگاییەدا، دوایین بەرگری خۆی لەمەر تۆمەتی بەزاندنی سنوور بە نایاسایی پێشکەش کرد و بەرگری لە خۆی کرد.

ناوبراو بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە کردن بۆ بەرژەوەندی پارت و ڕێکخراوە کوردستانییە ئۆپۆزسیۆنەکان” لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکومەتی ئێران لە سەقز، بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی، بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درا بوو.

لە پەیوەند بەم دۆسییەوە ئەو هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی21 خەزەڵوەری 2720ی کوردی دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و دوای چوار ڕۆژ بە بارمتەی 150 ملیۆن تمەن بەشێوەیەکی کاتی ئازادکرا.
عیرفان مورتەزایی، 32 ساڵ کوڕی عیزەتوڵڵایە و خەڵکی سەقزە و سابقەی(تۆمارێکی) پێشووی دەستبەسەرکردنی هەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: