زیندانییەکی سیاسی لە زندانی ورمێ مانگرتن لە خواردنی ڕاگەیاند

KMMK:

دووشەممە 1ی بەفرانباری 2720ی کوردی، زیندانییەکی سیاسی بە ناوی “مستەفا سەبزی” کوڕی شەمسەدین خەڵکی شاری ماکۆ لە زیندانی حکوومەتی ئێغ لە ورمێ دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.

بە گوێرەی هەواڵەکە؛ ناوبراو لە ناڕەزایی دژ بە بێبەریکردنی لە مافی مەرەخەسی دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن. مستەفا سەبزی کە لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو براکەی بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆناوە لە دەست داوە، خوازیاری مەرەخەسی بووە بەڵام تا ئێستە سەرەڕای دانانی بارمتە ڕێگری کراوە لە چوونی بۆ مەرەخەسی.

مستەفا سەبری ل 14ی جۆزەردانی ساڵی 2714ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاشان لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەت بە 15 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

شیاوی باسە کە بەڕێز سەبزی لە ماوەی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی لە مافی هەبوونی پارێزەری بەرگریکار بێبەری کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان