شەپۆلی خۆکوژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

KMMK :

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ مێردمنداڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە، کە ناسنامەیان بەم شێوە ڕاگەیەندراوە:1- کچێک بەناوی سارا محەمەدزادە، تەمەن 12 ساڵ، خەڵکی شاری میاندوئاو، کە بە هۆکارێکی نادیار هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە 2- خوێندکارێکی دیکەی کچ بە ناسنامەی ماهەک مەلیکزادە، خەڵکی بۆکان بەهۆی کەمی نمرەی وانەکانەوە خۆی کوشت و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.3- کوڕێک خوێندکار بە ناسنامەی ئاریا حوسێنی 12 ساڵ، خەڵکی مهاباد، بەهۆی هەژاری و نەبوونی توانای کڕینی مۆبایل هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بێکاری، هەژاری و جیاکاریی سیستماتیکی حکوومەت و سیاسەتی ناوەندگەرایی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هۆکارەکانی بێهیوایی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرامبەر بە داهاتوو، خەڵک هان ئەدات کە روو لە خۆکوشتن بکەن.

بەگوێرەی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوەو بە هەژمارکردنی ئەم حالەتەوە 45 هاوڵاتی ژن و 35 هاوڵاتی-ی پیاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە یان کوژڕاون.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان