شکاندنی کێل و بەردی گۆڕی پڕۆفسۆر مەسعود گوڵزاری لێکۆڵەر و لاینگری ئایینی یارسان لە لایان هێندێک کەسی نەناسراو

KmmK :

لە حەوتووی دوایی مانگی سەرماوەزی ۲۷۲۰ کوردی، لە گۆڕستانی ناودارانی شاری تارانی ئێران کێل و بەردی گۆڕی پڕۆفسۆر مەسعود گوڵزاری لە لایان کەسانێکی نەناسراو شکێندرا.

پڕۆفسۆر گوڵزاری بە ڕەچەڵەک فارس و خەڵکی شاری تارانی وڵاتی ئێرانە کە لە تەمەنی ٨۶ ساڵی بەرهەمی زۆر بەرچاوی لە بواری نووسین و وەرگێڕان و ڵێکۆڵینەوە لە خۆی بەجێهێشت و لە ۵ گەلاوێژی ئەمساڵ کۆچی دوایی کرد.

مەسعوود گوڵزاری لە دوایین لێکۆڵینەوەیەک کە لە سەر شاری کرماشان ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردبووی و بە تایبەتی دوای ورد بوونەوە و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە سەر رۆژهەڵاتی کردستان و ئایینی یارسان بە تواوی گیرۆدەی ئەوئایینە دەبێت و ئایینی خۆی لە شیعە وە بۆ یارسان دەگۆڕێت.

سیستمی دیکتاتۆڕی حکومەتی شیعەی ئیسلامی لە وڵاتی ئێران سەلماندوویەتی کە لەو وڵاتە جگە لە ئیسلامی شیعە هیچ ئایینێک و هیچ بیرێکی جیاواز ئیزن پێدراو نییە و بە سەپاندنی تۆمەتی جۆراوجۆر بە سەر ئاینگەلی جیاواز، لایانگرانی ئەو ئایینانە بە ڕۆژانە لە ژێر گوشار و زیندان و سێدارە و تەنانەت زۆر جار مافی بەشداری لە قووتابخانە و زانکۆشیان نییە و هەر بەو هۆیەوەش لە هیچ دام‌ودزگایەک هەلی کاریان پێنادرێ و تەنانەت کۆماری ئیسلامی لە گۆڕ و کێل و بەردەکەشیان خۆش نابێت.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان