KMMK:
سێ شەممە 25ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، شارۆمەندێک بە ناوی «ئومێد مەعروفی» خەڵکی گوندی «عەلی ئاوا»ی سەر بەشاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی راپۆرتی گەیشتوو، ناوبراو بەبێ داواکاری دادوەری دەستبەسەر کراون.
تاکاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی هێشتنەوەی ناوبراو لەبەردەست نییە و هەوڵی بنەماڵەی ناوبراو بەبێ وڵام ماوەتەوە.
بە پێی زانیاریەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ئەمساڵی زاینیەوە تا ئێستا بە ئەژمار کردنی ئەم کەسە 255 شارۆمەند لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان