KMMK:
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە دەستی گەیشتووە، ڕۆستەم ئیبراهیمی، کوڕی عەلی 40 ساڵ و خەڵکی گوندی “تەخت زەنگی” سەر بە کامێران، لە لایەن لقی یەکی دادگەی ئینقلاب- ی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی، سزای 10 مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
دادگای ئینقلاب و دەزگای ئەمنی و هەواڵگرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو هاوڵاتییەیان بە “هاوکاری و بانگەشە لە بەرژەوەندی یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیونی حکومەتی ئێران” تۆمەتبار کردووە.
ناوبراو لە سەرەتای مانگی ڕەزبەری ئەمساڵی کوردی دا بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران” بە بێ نواندنی حوکمی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و پاش تەواوکردنی لێپرسینەوەکەی بە بارمتە بە شێوەیەک کاتی ئازادکرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان