مەهاباد؛ کوڕێکی مێرمنداڵی 13 ساڵ تەمەن لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا

KMMK:
یەکشەممە 23ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، کوڕێکی مێرمنداڵی 13 ساڵ تەمەن بە ناونیشانی” ئاریان.ح” خەڵکی مەهاباد دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە ڕێی خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشتووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێناوە.
شیاوی باسە کە ئەم ڕووداوە پڕمەترسییە لە ناوچەی پشتی قوتابخانەی شاری مەهاباد ڕووی داوە و هۆکاری خۆکوژی ناوبراو تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ئاشکرا نەکراوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە و بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 33 پیاو و 41 ژن خۆیان کوشتووە یان کوژراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان