KMMK:
ڕۆژی پێنجشەممە 20ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی” ڕووناک عەزیزی وەندی” 15 ساڵ تەمەن کچی مەجید خەڵکی گوندی”کانی ڕەش”لە ناوچەی سۆمای برادۆست سەر بە شاری ورمێ دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم کچە مێرمنداڵە له تەمەنی 14 ساڵانەوە بە بێ ڕەزامەندی بنەماڵەکەی لە گەڵ کەسی دڵخوازی خۆیدا پڕۆسەی هاوسەرگیری پێک هــێنابوو.
شیاوی باسە کە بنەماڵەی ئەم کچە گەنجە هەوڵیان داوە هۆکاری مردنی” ڕووناک” بشارنەوە و وەکوو ڕووداوێک بینوێنن، بەڵام دواتر پشتڕاست بۆتەوە کە ناوبراو خۆی کوشتووە و هۆکارەکەیشی کێشە و ئاڵۆزی بنەماڵەیی بووە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایـنییەوە تا ئێــستە و بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 40 ژن خۆیان کوشتووە یان کوژراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان