دوو ژن لە سەردەشت و دێلوڕان کوژران

KMMK:

سێشەممە 18ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، دوو ژن بە ناوەکانی وەفا عەبدوڵڵا زادە و ژنێکی دێلوڕای لە لایەن ئەندامانی بنەماڵەی خۆیانەوە کوژراون.

وەفا عەبدوڵڵا زادە، خەڵکی سەردەشت، 39 ساڵ تەمەن و دایکی دوو منداڵە، ناوبراو لە لایەن براکانییەوە کوژراوە.
شیاوی باسە کە وەفا پێشووتر لە هاوژینەکەی جوێ بوەتەوە و دوو منداڵی کوڕی هەیە.

هەروەها دووشەممە حەڤدەی سەرماوەز سەرۆکی دادگای گشتی حکوومەتی ئێران لە مووسیان و دەشتی عەباس ڕایگەیاند؛ کێشە و گرفتی خاوخێزی کوژرانی کچی بنەماڵەیەکی دێلوڕانی لێکەوتۆتەوە.
ئەم ژنە 22 ساڵ تەمەنە، خەڵکی گوندی زوڵفەقار هڵکەوتە لە دەڤەری دەشتی عەباس بە هۆکاری ئاڵۆزی خاوخێزی لە لایەن براکەیەوە کوژراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێــستە و بە هەژماری ئەم دوو حاڵەتەوە 39 ژن خۆیان کوشــتووە یان کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان

%d bloggers like this: