KMMK :
یەکشەممە 16ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی فەرزاد سەعدۆزادە کوڕی ئەسحەد تەمەن 38 ساڵ، خێزاندار و خەڵکی گوندی کۆزەڕەش-ی سەر بە شاری سەڵماس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سنووری هەمان گوند کوژرا.
ناوبراو خێزاندارە و خاوەن دوو مناڵە و یەکێک لە وان کەم ئەندامە.
بەگوێرەی داتاکانی ناوەندی ئاماری مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا و بە هەژمارکردنی ئەم حالەتەوە 70 کۆڵبەر و کاسبکار لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئێران کوژراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان