مەریوان؛ هاوڵاتییەک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا

KMMK:

شەمە 15سەرماوەزی 2720ی کوردی شارۆمەندێکی خەڵکی ئاوایی نێ ی سەر بەشاری مەریوان بە ناو “پشتیوان ئەفسەری” کوڕی مارف بە دانانی بارمتە لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە بە شێوەی کاتر ئازاد کرا.

بە پێی راپۆرتەکە، پشتیوان ئەفسەری لە هەڵمەتی دەستبەەرکردنی گەنجانی مەریوان و بەتایبەتی گوندی نێ نزیکەی یەک مان پێش بە بێ نواندنی حوکمی دادوەر لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە گیرابوون و پێشتریش دوو ئامۆزای بەناو عبدوول و پشتیوان پەرتەو بەهەمان شێوە دەستبەسەر و رەوانەی ژوورەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە کرابوون.

بە سەرچاوەی زانیارییەکان، پشتیوان ئەفسەری دوای دەستبەسەری و لێپرسینەوە دەگوازرێتەوە بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەت لە شاری سنە و لە دوای 23 رۆژ مانەوە لەم زیندانە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی مورەخەسی پێ دەدرێت و ئازاد دەکرێت.

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەر کردن و ئەوتۆمەتانەی نراوەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: