بەسەرهاتی زیندانیهەواڵەکان

ســنە؛ هاوڵاتییەک بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە12ی سەرماوەزی2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی” فەرمان حەیدەرنەژاد” 42 ساڵ تەمەن، خەڵکی گوندی دێوەزناو سەر بە شاری سەوڵاوا بە شێوەی کاتی ئازاد کـرا.

ناوبراو ڕێکەوتی12ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کـرا و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی حکوومەت لە شاری ســنە ڕاگوازرابوو.

بەڕێز حەیدەرنەژاد لە هەموو ئەو ماوەیەی دەستبەسەر کرابوو لە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵە و هەبوونی پارێزەر بێبەری کرابوو.

ناوبراو بە” هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی” تۆمەتبار کراوە.

شیاوی باسە کە بەڕێز “حەیدەرنەژاد” بە دانانی بارمتەی 80 ملوێن تمەنی تا کۆتایی قۆناغەکانی دۆسییەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان

Related posts

بێکاری ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ رێژەی 70 لە سەد بەرز دەبێتەوە

ئەمیر هووشمەند لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەرکرا

دەستبەسەری دوو هاووڵاتیی تر له لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران

Bilal Enferadi