خۆکوژی ژنێکی بیست ساڵ تەمەن لە سەقز

KMMK:

یەکشەممە 9ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، ژنێکی گەنجی خەڵکی سەقز بە ناونیشانی” گوڵاڵە. خ” دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

گوڵاڵە خ دانیشتووی گوندی گوێزەی سەر بە مێرەدێی شاری سەقزە، ناوبراو 20 ساڵی تەمەنە و لە ڕێی خۆهەڵواسینەوە دەستی داوەتە خۆکوژی. تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری خۆکوژی ئەم ژنە دەست نەکەوتووە.
شیاوی باسە کە بنەماڵەی ئەم کچە گەنجە هەوڵیان داوە کە هۆکاری ئەم خۆکوژییەی گوڵاڵە وەشارەن و وەکوو ڕاوەستانی دڵ ڕایبگەیەنن، بەڵام دواتر پەسەند کراوە کە ناوبراو خۆی کوشتووە و هۆکاری مردنی خۆهەڵواسین بووە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە و بەهەژماری ئەم حاڵەتەوە 37 ژن خۆیان کوشتووە یان کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان