ورمێ: سەپاندنی حوکمی گران بە سەر چوار هاوڵاتیدا

KMMK:

دووشەممە سێی سەرماوەزی 2720ی کوردی، چوار هاوڵاتی دانیشتووی شارۆچکەی ئیسلاماوای ورمێ بە ناوەکانی «کامەران قاسمی، ئەمیر سەعیدی، عەبدولعەزیز محەممەد پوور و کەیوان ڕەشیدزادە» لە ڕێوڕەسمی دادگای ئینقلابی حکوومەتی کوماری ئیسلامی لە شاری ورمێ هەر کام بە 5 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم حوکمە لە لایەن دادگای حکوومەتی ئێران چەندد ڕۆژ پاش دانیشتنی دادگا بەم هاوڵاتیانە ڕاگەیەندراوە.

شیاوی باسە کە کامەران قاسمی، ئەمیر سەعیدی و کەیوان ڕەشیـدزادە لە ناڕەزایەتی دژ بە جۆی نەکردنەوەی سزاکان لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ دەستیان دابوویە ناڕەزایی دەربڕین.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم هاوڵاتیانە هاوڕێ لە گەڵ نائیب حاجی پوور ڕۆژی 16ی ڕەزبەری 2719ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر کرابوون.

پێویستە ئاشکرا بکرێت کە ئەم چوار هاوڵاتییە پاش دەستبەسەری مانگێک لە ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵکەوتە لە شاری ورمێ لێپرسینەوەیان لێکرابوو و پاشان بۆ زیندانی حکوومەت لە هەمان شار ڕاگوازرابوون.

ئەو تۆمەتەی بەم هاوڵاتیانەوە لکێنراوە «هەوڵدانی دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێی ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران» ڕاگەیەندراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان