پیرانشار؛ دوو هاوڵاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

KMMK:

ڕۆژی شەممە 8 سەرماوەزی 2720ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی ئیسماعیل حاجی عەبدوڵا و هاشم مورادی خەڵکی گوندی شیناوێ-ی پیرانشار بە دانانی بارمتە ئازادکران.

بەپێی ڕاپۆرتەکە ئەو دوو هاوڵاتییە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردیەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی ئێران” دەستبەسەر کرا بوون.

جێگای ئاماژەیە کە ئیسماعیل حاجی عەبدوڵا و هاوڵاتییەکی دیکە بەناوی عەلی جۆلا، لە ڕێکەوتی 25 خەزەڵوەر و هاشم مۆڕادی لە کۆتایی ئەو مانگە بە بێ نواندنی حوکمی دادوەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە پیرانشار دەسبەسەر کرا بوون.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: