KMMK:
هاوڵاتییەک بە ناونیشانی” تاهیر ڕەفعەت” خەڵکی شاری ورمێ سەرەڕای تێپەڕینی 20مانگ بە سەر کاتی دەستبەسەریدا و ناتەواو مانەوەی قۆناغی دادگایی کردنی لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە ورمێ لە بارودۆخی هەڵپەسێردراوی لە زیندانی حکوومی لە ورمێ تێپەڕ دەکات.
شیاوی باسە کە، ناوبراو خاکەلێووەی 2719ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ دەستبەسهر و پاش گواستنەوەی بۆ گرتووخانە و مانەوەی بۆ ماوەی 2 مانگ لە ژووری تاکەکەسی و لێپرسینەوەی گران بۆ زیندانی حکوومەت لە ورمێ ڕاگوازرا.
هەنووکە لە بەندی1ی هۆڵی2ی ئەم زیندانە هێشتا بە شێوەی هەڵپەسێردڕاوی تێپەڕ دەکات
ناوبراو بە تۆمەتی چالاکی پڕوپاگەندەیی دژ بە دەسەڵات، سوکایەتی بە ڕێبەر و ئەندامەتی لە کۆمەڵانی ئوپوزیسیۆنی دەسەڵاتی دەرەوەی وڵات، لە لایەنلقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر” ڕەزا نەجەف زادە” محاکمە و سەرجەم بە 18 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
بە گوێرەی ئەو حوکمەی دیاری کراوە، تاهیر ڕەفعەت بە تۆمەتی چالاکی پڕوپاگەندەیی دژ بە دەسەڵات بە ساڵێک زیندانی تەعزیری، لە بریتی ئەندامەتی لە گرووپ و کۆمەڵانی ئوپوزیسیۆنی دەسەڵات لە دەرەوەی وڵات بە 15ساڵ زیندانی تەعزیری و لە بریتی سوکایەتی بە ڕێبەر بە 2 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
بنەمای دیاری کردنی ئەم حوکمە گرانە دژ بە تاهیر ڕەفعەت، چاڵاکییەکانی ناوبراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە بڵاوکردنەوەی بابەتگەلێک وەکوو پشتیوانی لە کچی شین پۆش پێوەری ئەرکەکانی ئەندامەتی لە دامەزراوەکانی دژبەری دەسەڵات لە لایەن لێکۆڵەرانی ئیدارەی ئیتلاعات و سەرلەنوێ پرسکەری ئەم دۆسیەیە باس لێکرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان