ورمێ: زیندانییەک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە 5ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، زیندانییەک بە ناونیشانی «حوجەت کازم نەژاد» 33 ساڵ تەمەن و خێزاندار بە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە باروودۆخی خۆی لە زیندانی حکوومەت لە ورمێ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، لەم ڕووداوەدا ناوبراو بەشێک لە پێی سووتاوە و پێشتریش لە ڕێـکەوتی 27ی خەزەڵوەر بە هێنانەئارای ویستی ئازادی لەزیندان بە دروونەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرت و دوو ڕۆژ دواتر وێڕای وادەی ئەرێنی بەرپرسان کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.

شیاوی باسە ئەم زیندانییە لە جێ خەوگەی ژمارە 1ــ 2ی زیندانی حکوومەت لە ورمێ بووە و لە بەرانبەر شوێنی پاسەوانی ئەفسەرەکان وێڕای ئەوەی سەری خۆی لە گێچ گرتبوو ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و هەنووکە لە بەشی بێهداری زیندانی حکوومە لەو شارەدایە.
جێی بیرهێنانەوەیە، بەڕێز کازم نەژاد بە تۆمەتی لێکهەڵپرژانی بە کۆمەڵ بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو، لە ڕێکەوتی27ی خەزەڵوەری، پاش کۆتایی خولی مەحکووم بوونەکەی و ڕێگری لە ئازاد بوونی و گوایە دۆسیەکەی ون بووبێت ئاگری لە خۆی بەرداوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان