بانە: هاوڵاتییەک دەستبەسەر کـرا

KMMK:

شەممە 1ی سەرماوەزی2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی واحد عەباس زادە، 35 ساڵ تەمەن کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی”کوپێچ خواروو” سەر بە شاری بانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوباو پاش دەستبەسەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی بە دەستەوە نییە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 236 هاوڵاتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ناوەندە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان