پیرانشار: گواستنەوەی پێنج هاوڵاتی بۆ زیندانی حکوومەت لە ورمێ

KMMK:

پێنج هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار کە لە ڕێکەوتی 25ی خەزەڵوەری2720ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی حکوومەت لە ورمێ گوازرانەوە.

ناونیشانی ئەم هاوڵاتیێانە” نەجمەدین سوخەنوەر، شۆڕش عەبدوڵڵا نەژاد، سەلاح ئاجی، سمایل حاجی عەبدوڵاا و عەلی جۆڵا” ڕاگەیەندراوە.

دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هاتۆتە ئاراوە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە بارودۆخ، شوێن وهۆکاری دەستبەسەری ئەم پێنج کەسە بە دەستەوە نییە.

ئەم هاوڵاتییانە خەڵکی گوندی گرگۆڵی خواروو و شێن ئاوێ ـیی سەر بە پیرانشارن کە لە گرتووخانە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگیراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان