KMMK:
چوارشەمە 28ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی میرمنداڵێکی 14ساڵ بە ناوی “سینا نیک پەی” کوڕی کامران خەڵکی گوندی نێ سەربە شاری مەریوان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
بەپێی راپۆرتەکە، ئەم میرمنداڵە 14 ساڵە رۆژی 6ی خەزەڵوەری 2720 لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بێ نواندی حوکمی دادوەر لە شاری مەریوان دەستەسەر و پاشان بۆ گرتووخانەی حکوومەت لە شاری سنە گوازرایەوە.
بە پێی ئەو زانیاریانەی رادەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەر بوونیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە و تەنها چەندجارێک بە پەیوەندی تەلەفوونی نەبێت نەیتوانیووە ماڵبانەکەی ببینێت.
سینا نیک پەی لە بەڕواری ئاماژەپێکراو بە دانانی بارمتەی 100 ملوێن تمەنی تا کاتی دادگایی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوەو تا ئێستا لە هۆکاری گرتنی و ئەو تۆمەتانەی بەرەوڕووی بوەتەوە زانیارییەک رادەست نەگەیشتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان