KMMK :
پێنجشەمە 28 خەزەڵوەری 2720 کوردی، دوو کۆلبەر بە ناوەکانی هاکان محەمەدزادە کوری عەلائەدین و وەسیم فەردین زادە کوری حوسێن بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانیی شنۆ گیانیان لەدەستدا.
هاکان محەمەدزادە خێزاندار و خاوەنی یەک مناڵە و خەڵکی گوندی کریکان -ی سەر بە شاری سەڵماسە و بە هۆی نەبوونی کار لە شنۆ خەریکی کۆڵبەری بووە.
وەسیم فەردین زادەش خەڵکی پیرۆت ئاوا” (پەرداوە)ی سەر بە شاری شنۆیە، ئەویش خێزاندار و خاوەنی یەک مناڵە.
کۆڵبەری کارێک کازب(هەڵە) و قورسە کە خەڵکی ناوچەسنوورییەکان بە هۆی نەبوونی هەل و دەرفەتەکانی کار روویان لێ ئەکەن و ساڵانە بە دەیان کەس لە بەرامبەر مەترسیەسروشتییەکان و یان بە تەقەی هێزەکانی حکوومەتەوە دەکوژرێن یان بریندار دەبن.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئامای کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە و بە هەژماری ئەم دوو حاڵەتەوە 68 کۆڵبەر و کاسبکار لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کوژراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان