KMMK:
یەکشەممە 25ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، هادی ڕۆستەمی لە دایکبووی 2686ی کوردی، کوڕی ناسر و خەڵکی شاری مێهران له پارێزگای ئــیلام کە لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ لە زینداندایە، لە لایەن لقی دووی دادیاری دادسەرای گشتی و ئینقلابی حکوومەت لەو شارە بە تۆمەتی” شڵەژانی کەشی زیندا” دادگای کـرا و بۆ ناوبراو لەم بارەوە بارمتەی 500 ملوێن تمەنی دیاری کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هادی ڕۆستەمی لە ناڕەزایی دژ بە پەسەندکردنس حوکمی بڕینی چوار قامکی دەستی ڕاستی خۆی، دەستی دابوویە ناڕەزایی کە ئەم ناڕەزایی و مانگرتنەی ناوبراو هەنووکە لە لایەن بەرپرسانی قەزایی حکوومەتی ئێران دژ بەو و بە شێوازی تۆمەت کەڵکی لێ وەرگیردراوە.
زیندانی ناوبراو لە ڕێکەوتی28ی گوڵانی 2719ی کوردی، له لایەن دادگای سزاکانی تایبەتی منداڵان و مێرمنداڵانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ بە تۆمەتی چەندد جار دزی هاوڕێ له گەڵ دوو کەسی دیـکە بە پەڕاندنی چوار قامکی دەستی ڕاست مەحکووم و دەنگەکە لە دیوانی باڵای ئێران پەسەند و لە خەرمانانی ئەمساڵ بۆ جێبەجێکردنی بۆ لقی جێبەجێکار نێردراوە.
بە پێی کوتەکانی یەکێک لە نێزیکانی ئەم زیندانییە، بەرپرسانی زیندان بە هادی ڕۆستەمی ـان ڕاگەیاندووە کە چۆنیەتی بڕیاری جێبەجێکردنی حوکمی پەڕاندنیقامکی خۆی مێدیایی کردووە و بەم هۆیە ئەگەری زوو جێبەجێ کردنیحوکمی بڕینی قامکەکانی لە ئارادایە.
ئەمە لە کاتێکدایه کە هادی ڕۆستەمی بانگەشەکانی بەرپرسانی زیندانی ڕەت کردۆتەوە و دژ بەو بڕیارە دەستی داوەتە مانگرتن لە زیندان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان