ئەردەوێڵ: بێبەری کردنی زیندانییەکی سیاسی لە مافی مەرەخەسی

KMMK:

زیندانییەکی سیاسی بە ناونیشانی” سەید سامان حسێنی” خەڵکی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت کە لە زیندانی ئەردەوێڵ زیندانی کراوە، له مافی مەرەخەسی بێبەرییە.

ناوبراو لە گوڵانی2720ی کوری، بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری و دوور خستنەوە بۆ زیندانی ئەردەوێڵ مەحکووم کرابوو.

سەید سامان حسێنی ڕەشەمەی 2718ی کوردی، لە سەردەمی تێپەڕاندنی زۆرە مڵێی سەربازی لە لایەن ئیتلاعاتی سپای حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەکانی حکومەتی ئێران لە سەردەشت وورمێ ڕاگوازرابوو.

شیاوی باسە کە سەید سامان حسێنی گەلاوێژی2720ی کوردی، بۆ زیندانی ئەردەوێڵ دوور خراوەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: