مەریوان؛ دەستبەسەری سێ هاوڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

KMMK:

چوارشەممە 21ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی” سەلاح پورکەیوان” 24 ساڵ تەمەن کوڕی ئەحمەد، ” ئاراس قادری” 22 ساڵ تەمەن کوڕی کاوە و ” موحسین ڕەسایی” 20 ساڵ تەمەن کوڕی ئەحمەد” خەڵکی گوندی سەردۆش سەر بە مەریوان دەستبەسەر کران.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراوان بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بە مەبەستی زانیاری وەرگرتن ی چارەنووسی منداڵەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هێچ زانیارییەکی ڕاست لەمەڕ چارەنووسی ئەو دەستبەسەر کراوانە لە بەر دەست نییە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 221 کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: