KMMK:
ڕۆژی یەکشەممە 18ی خەزەڵوەری2720ی کوردی، سێ چالاکی سیاسی بە ناوەکانی “حامید شــێخی، نەبی مەلاوەیــسە و ئەیووب کاکاخانی” بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکانیان دەستبەسەر و بۆ زیندانەکانی ئێران لە سەقز و بیجاڕ ڕاگوازران.
بە گوێرەی هەواڵەکە ئەم هاوڵاتیانە پێشووتر لە دۆسیەیەکی هاوبەش لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە ســنە هەر کامیان بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوون.
شیاوی باس کە ئەم حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ 4 مانگ زیندانی تەعزیری بۆ هەر کامیان داشــکا. حامید شێخی و نەبی مەلاوەیسە بۆ زیندانی سەقز و ئەیووب کاکاخانی بۆ زیندانی حکومەتی ئێران لە بیجاڕ ڕاگوازراوە.
ئەم هاوڵاتیانە خەڵکی شارەکانی سەقز و دیواندەرە لە دۆسیەیەکی هاوبەش جۆزەردانی ئەمساڵ لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەت لە سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کران.
جێی بیرهانینە ئەم چالاکانە ڕۆژی 25ی ڕێبەندانی2719ی کوردی، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت لە شاری سەقز دەستبەسەر و ڕۆژی 7ی خاکەلێووەی ئەوساڵ هەر کام بە دانانی بارمتەی 200 ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە ســنە ئازاد کرابوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان