KMMK:
دووشەممە 19ی خەزەڵوەری2720ی کوردی، پێڕەوێکی ئایینی مەسیحی بە ناوی مورتەزا جەعفەری کە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە بۆ ئێران دیپۆڕت کرابوویەوه، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران له شاری ســنە بە 15 ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەو تۆمەتانەی بە ناوبراوەوە لکێنراون، گەندەڵی سەر زەوی، پێکهێنانی گرووپ دژ بە دەسەڵات، بەغی و شۆڕشی چەکدارانە دژ بە دەسەڵات و … باس لێکراوە.
شیاوی باسه ناوبراو لە خەزەڵوەری ساڵی2719ی کوردی، بە بێ تووشبوونی تاوانێک لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە بۆ ئێران دیپۆڕت کرایەو و پاش ماوەیەک لە گرتووخانەی حکوومەتی ئێران لە ورمێ بۆ ســنە گوازرایەوە و سەرجەم نێزیک ساڵێک لە گرتووخانەی ئیتلاعات(شبلی) و زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لەو شارە بە دەستبەسەری مابوویەوە.
شیاوی باسه کە ناوبراو لە ڕێکەوتی 3/6/2720ی کوردی، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا، بەڵام پاش ماوەیەکی کورت بە پێی دادنامەی ژمارە 9909978712100625ی هەمان لق بە فەرمانی دادوەرەکان سەـیدی و ئۆمیدی بە 15 ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان