هاوڵاتییەک زیندانی بەسەردا سەپێنرا

KMMK:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، مەحیەدین ئەسغەر کە لە ڕەوتی ناڕەزایی دەربڕینە گشتگیرەکانی خەزەڵوەری 2719ی کوردی لە کرماشان کەسێکی برینداری لە ماڵەکەی خۆی پەنا دابوو بە ساڵێک زیندان مەحکووم کـرا.

ناوبڕاو هەشتی سەرماوەزی2719ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری کرماشان ڕاگوازرا و پاش 27 ڕۆژ مانەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئتلاعات و 8 ڕۆژ لە زیندانی دیزەڵ ئاوا بە دانانی بارمتە ئازاد کـرابوو.

جێی بیرهانینە کە لە ڕەوتی ناڕەزاییەکانی هەینی24ی خەزەڵوەری 2719ی کوردی، پتر لە 1500 کەس کوژران.

شیاوی باسە کە دەیان هاوڵاتی ـش لە ڕەوتی ناڕەزایی دەربڕینەکانی و ڕۆژانی دواتری دەستبەسەر و پاش ئەشکەنجەی زۆر زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان