KMMK:
چوارشەممە 14ی خەزەڵوەری2720ی کوردی، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناونی سینا کەرەمی لە لایەن هێزەکانی هەنگی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بریندار بوو.
بە گوێرەی هەواڵەکە: هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری نەوسوود کۆمەڵێک کۆڵبەریان کردە ئامانج کە لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا کۆڵبەری ناوبراو بریــندار بوو.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردســـتان 157 کۆڵبەر و کاسـبکار لە لایەن هێزە چەکـدارەکانی کۆماری ئیـسلامی ئێران ـەوە بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان


