سەوڵاوا: دوو هاوڵاتی دەستبەسەر کران

KMMK:

یەکشەممە 11ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوکانی” سامان ئەسەد حەکیم” و ” محەممەد شەفیع زادە” خێزاندار و خەڵکی گوندی” دێوەزناو” لە شاری سەوڵاوا سەر بە پارێزگای ســنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

بە گوێرەی هەواڵەکە: هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کردوون.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراوان لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی لێیان دراون، هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 207 هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردسـتان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران ـەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان