KMMK:
کرێکارێکی بیناسازی و ئەندامی یەکێتی ئازادی کرێکاران بە ناونیشانی” حەیدەر قوربانی” خەڵکی کامێران” له ڕۆژهەڵاتی کوردستان دانیشتووی تاران بۆ دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران بانگهێشت کرا.
بە پێی ئەو بانهێشت نامەیەی بە دەستی ناوبراوگەیــشتووە، دەبێ یەکی سەرماوەزی 2720ی کوردی، بۆ پرسینەوە بە سەر تۆمەتەکانیــدا سەردانی لقی 101ی دادگای سزاکانی حکوومەتی ئێران لەشاری قودس بکات.
ئەم ئەندامەی یەکێتی ئازادی کرێکاران لە ڕێوڕەسمی دیسان لێپرسینەوە کە لە 5ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی لە لقی سێی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئێران لە شاری قودس بە ڕێوەچوو بە تۆمەتی” هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی، تێکدانی ئاسایشی گشتی و پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات” بە ناوی چالاکی کرێکاری و پیــشەیی و هەروەها ئامادەبوون لە گردبوونەوەی ڕۆژی کرێکار لە بەرانبەر بینای پەڕلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران تاوانبـار کـرا. کە لەم بارە قوربانی هەموو ئەم تۆمەتانەی بەرپەرچ دایەوە.
حەیدەر قوربانی لە 17ی جۆزەردانی 2720ی کوردی، لە ماڵەکەی خۆی لە تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش 23 ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی 250 ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ناوبراو لە ماوەی زەمەنی دەسـتبەسەری لە بەندی 20ی زیندانی ئێڤین ڕاگیرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــتان