سەکینە پەروانە بۆ زیندان قوچان ڕاگوێزرا

KMMK:

سێشەممە 6ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، زیندانی سیاسی کە خولی مەحکووم بوونی 5 ساڵ زیندانی خۆی لە بەندی زیندانی «اوین» تێدەپەڕاند، بۆ زیندانی قوچان ڕاگوازرا.

سەکینە پەروانە زیندانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 2719ی کوردی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئێتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش چەندد ڕۆژ لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری مەریوان بۆ زیندانی حکوومەت ئێران لە شاری سنە ڕاگوازرا و پاش سێ ڕۆژ بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا” بەندی 2ی ئەلف” لە زیندانی اوین ڕاگوازرا. ئەم زیندانییە سیاسییە پاش چەندد ڕۆژ بۆ بەندی 209ی زیندانی اوین گوازرایەوە و پاشان دەسپێکی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، بۆ بەندی ژنانی زیندانی اوین ڕاگوازرا.
هێزە ئەمنییەکان و بەرپرسەکانی زیندان بە دەیان جار ئەشکەنجەی خاتوو سەکینە پروانەیان داوە و هێرشیان کردۆتە سەری و ئەشکەنجەیان داوە.
ڕاگرتنی ناوبراو بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی بە کەلەبچە و پاوەن زیندانی و خەواندنی(کەوتن)ی ناوبراو لە نەخۆشخانەی دەروونی ئەمین ئاباد لە تاران، گواستنەوەی بۆ زیندانی قرچەکی وەرامین، کوتەک و لێدانی ناوبراو تەنیا چەند سەرنمونێکن لەو ئەشکەنجانەی بە سەریدا سەپێنراوە.
لقی ‌‌26ی دادگایی ئینقلابی ئێران لە تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر ئیمان ئەفشاری بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە گرووپ یان پێکهاتەگەلی دژبەری دەسەڵات بە ئامانجی تێکدانی ئاسایشی وڵات”خاتو پەروانەیان بە 5ساڵ زیندانی تەعزیری لە بریتی سزای تەواوکەر بە 2 سال قەدەغە کردنی لە ئەندامەتی لە حیزب و ڕێخراوە سیاسییەکان مەحکوم کرا.
شیاوی باسە کە ناوبراو لە هەبوونی پارێزەری بەرگری کار بێ بەش بووە و پارێزەرەکەی بەرێز پەیامی دۆڕئەفشان ـیش لەم دوایانەدا دەسبەسەر کرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان