KMMK:
چوارشەممە7ی خەزەڵوەری2720ی کوردی، چوار هاوڵاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرانەوە.
ناونیشانی ئەم زیندانیانە مورتەزا حەیدەری و یاسین پوور محەممەدی ” عەلی مەلەکی و مووسا ڕەحمانی و زەینال(کە ناوی بنەماڵەیی نادیارە)” ـیە.
چوار کەس لەم زیندانیانە نێزیک بە پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتیکوشتن هاوڕێ لە گەڵ پێنج کەس دەسبەسەرکراون. مووسا ڕەحمانی زیندانییەکی دیکەیش بە تۆمەتی کوشتن دەسبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. بۆ وێنە” عەلی مەلەکی” نێزیک بە پێنج ساڵ بەرێ بە تۆمەتی کوشتن هاوڕێ لە گەڵ پێنج کەسی دیکە دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کراون.
بە پێی هەواڵەکان، چەند کاتژمێر پێش عەلی مەلەکی یەکێک لەو زیندانیانەی گوازراوەتەوە بە بڕینی دەماری خۆی لە ژووری تاکەکەسی دەستی دایە خۆکوژی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە دوای هەوڵی خۆکوژییەکەی زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
بە گوێرەی هەواڵەکان، ئەم زیندانیانە هەموویان لە بەندی 1 و 2ـ زیندانی ئێران لە ورمێ بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازراون و دەکوترێ بە بنەماڵەی ئەم زیندانیانە مۆڵەتی دواین چاوپێکەوتنیان داوە و لە ئەگەری وەرنەگرتنی ڕەزامەندی یان وەرنەگرتنی مۆڵەت لە کەسووکاری شیمانە دەکرێ حوکمی ئێعدامی ئەوان سەر لە بەیانی سبەی جێبەجێ بکرێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان