KMMK:
دە رۆژ دوای رفاندنی مامۆستایەکی پێشووی زانکۆی گەرمیان کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، تەرمەکەی لە کەرکوک دۆزرایەوە.
مامۆستا موراد باقی کە بە سەفا کەلهوڕی ناسرابوو، دوای ئەوەی ١٠ رۆژ بەر لە ئێستا لەسەر رێگەی خانەقین کەلار رفێنرابوو، تەرمەکەی لەگەڕەکی دۆمیزی کەرکوک دۆزرایەوە.
سەفا کەلهوڕی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و دانیشتووی شاری کەلار بووە و وەک مامۆستای وانەبێژ ماوەی ساڵێک لە زانکۆی گەرمیان کاری کردوە.
بەوتەی کەسە نزیکەکانی هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کەسدا نەبووە و پێدەچێت رووداوەکە کردەوەیەکی تیرۆریستی بێت.
لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس و دەزگا ئەمنیەکانی کەرکوک لەبارەی کوژرانی ئەو مامۆستا کوردەوە بەردەوامن و تائێستا بە فەرمی لەو بارە هیچ زانیارییەکیان بڵاو نەکردوەتەوە.
ئیسماعیل سابیر،كه‌سوكارى ئه‌و مامۆستایه راگه‌یاندوە: “نزیكه‌ى 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر رێگاى كه‌لار بۆ خانه‌قین (سه‌فا كه‌لهوڕ) مامۆستا له زانكۆى گه‌رمیان و دانیشتووى شارى كه‌لار رفێندراوه، ئه‌مڕۆ كه‌سوكارى ئاگاداركراونه‌ته‌وه له‌وه‌ى له سنوورى كه‌ركوك به كوژراوى دۆزراوه‌ته‌وه”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه فه‌رهاد قادر، سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رمیان به ناوەندی ڕاگەیاندنی SNNى راگه‌یاندوە: “مامۆستا سه‌فا قادر باقى ناسراو به سه‌فا كه‌لهوڕ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ وانه‌بێژ بووه له زانكۆى گه‌رمیان وانه‌بێژ بووه و له بنه‌ڕه‌تدا دانیشتووى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه”.
جێی ئاماژەیە کە دوایی هێرشی حەشدی شەعبی و هێزە چەکدارەکانی حکومەتی عێراق بۆ سەر باشووری کوردستان، ناوچە کوردستانیەکانی وەک کەرکووک و نەینەوا کە بەناوچە کوردستانییە کێشە لەسەرکان دەناسرێن لە لایەن حکومەتی عێراق دەستیان بەسەردا گیراو و لە ساڵی 2017 ڕەوشی ئەو ناوچانە زۆر نالەبارە و رۆژانە هاوڵاتیانی کورد دەبنە قوربانی و دەکوژرێن.
دوابەدوای دەستبەسەرداگرتنی ئەو ناوچانە، هەوڵی تەعریب و دەرکردنی کوردان لە زێدی خۆیان دەستی پێکردۆتەوە و حکومەتی باشووری کوردستان هیچ هەوڵێکی بۆ گەڕاندنەوە و یا ئیدارەی هاوبەشی ئەو ناوچانەی ئەنجام نەبووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان