KMMK:
ڕۆژی شەممە 3ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی “حەمید ئەحمەدی” خەڵکی شاری پیرانشار، لە لایەن هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بریندار کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەو هێزانە لە بەرزاییەکانی کوێستانی قەندیل لە سنووری پیرانشار لە ڕێڕەوی کۆڵبەران بۆسە دەنێنەوە و ئەو کۆڵبەرانە دەگرنە ئامانج و لەو هێرشەدا ناوبراو بریندار بووە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە لە ڕەوشی حەمید ئەحمەدی زانیارییەکی ورد بە دەستەوە نییە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم حاڵەتەوە 153 کۆڵبەر و کاسبکار لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنووری ناوبەری ڕۆژهەڵات و باشوور و باکووری کوردستان بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان