KMMK:
چوارشەمە23ڕەزبەری2720کوردی،”بێهزاد تەڵایی”کوری شاهین، خەڵکی “ئەنبێ”ی سەر بە تەرگەوەری شاری ورمێ پاش کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەت لەم شارە ڕاگواسترا.
بە پێی هەواڵەکە، ناوبراو پاش تەواوکردنی قۆناغەکانی لێپێچینەوە لە ڕێکەوتی باسکراو لەگرتووخانەی ئەمنیەتی بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەت لەم شارە ڕاگواستراوە.
بێهزاد تەڵایی لە 7ی ڕەزبەری هەمان مانگ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری ورمێ دەسبەسەر کرابوو.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاری لەمەڕ دەستبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییە لە بەر دەست دا نییە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 193هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کـراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان