KMMK:
پێنجشەمە 24ی ڕەزبەری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی”مەلا جەمشید حەمیدی”کوڕی مەحموود خەڵکی گوندی “شاهوانە”ی سەر بە شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە دەستبەسەر کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هێرشیان کردە سەر مالی ئەم هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کرد.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ دەستبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییە لە بەر دەست دا نییە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 194هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کـراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان