بۆکان: هاوڵاتیەک دەستبەسەر کرا

KMMK:

شەممە 19ی ڕەزبەری2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی عوسمان خوداکەرەمی کوڕی کەریم خەڵکی گوندی “ئوتمیش” سەر بە شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە دەستبەسەر کراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

هەروەها وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، هێشتا لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی پێوەی لکێنراون زانیاری ورد بە دەستەوە نییە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 192 هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کـراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان