KMMK:
لە ئەم حەوتووی سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی حامید دادستان 50 ساڵ تەمەن، سۆران دادستان22 ساڵ تەمەن و حەمدی دەبستانی40 ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی ” دەرەشێخان سەر بە شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

بە گوێرەی ئەو هەواڵەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ئەم سێ هاوڵاتییە و بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەریانی کردووە.

هەروەها سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان، هێشتا لە شوێنی ڕاگیرانی ئەم سێ هاوڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی پێانەوە لکێنراوە زانیاری ورد بە دەستەوە نییە.

شیاوی باسه کە حامید دادستان و سۆران دادستان باوک و کوڕن.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم سێ حاڵەتەوە 191 هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران ـەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: