ئازادی کاتی بە دانان بارمتە بۆ هەشت دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ لە زیندانی حکوومەت لە ورمێ

KMMK:

شەممە 19ی ڕەزبەری 2720 کوردی، هەشت دەسبەسەر کراوی خەڵکی شاری شنۆ لە گرتووخانەی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

ڕەحیم ڕەفیعی، کیوان شوانی( تەمەن 26 ساڵ) ئەبووبەکر عەبدی(تەمەن 23 ساڵ) بێهروز بایزیدی (تەمەن 25 ساڵ) ئەسکەندەر سەیدمحەمەدپوور، سەعید تابناک، ڕەحمان تابش، ئەبووبەکر بەلال، ئەو دەسبەسەرکراوانەن کە بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە تا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازادکران.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هەشت کەسە لە 15 و 16 پووشپەڕی ئەوساڵ لە شاری شنۆ دەسبەسەر و دوای لێپێچینەوە گوازرابوونەوە گرتووخانەی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ.

لە سەر هۆکاری دەسبەسەر کردن و تۆمەتی بەسەرداسەپاو بەسەر ئەو دەسبەسەرکراوانە لە لایان کۆماری ئیسلامی تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بەردەست دا نییە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان