KMMK:
هاوڵاتی خەڵکی گوندی” میراو”ی ژاوەرۆ سەر بە شاری ســنە بە ناونیشانی ” بارام قاسمی” بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە ســنە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، بارام قاسمی کە ڕۆژی 10ی ڕەزبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەو دەستبەسەر کرابوو، پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
شیاوی باسە کە لەو ڕێکەوتەدا بارام قاسمی و کەیهان شیرینی هەردوو خەڵکی گوندی میراو بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان