هاوڵاتییەکی کورد لە تاران دەستبەسەر کرا

KMMK:

سێشەممە 15ی ڕەزبەری2720ی کوردی، ئەندیشە سەدری هاوڵاتی کورد لەشاری تاران لە لایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا.

ئەم هاوڵاتییەی خەڵکی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نیگارکێش و هونەری خوێندووە کە ڕۆژی سێشەممە لە تاران لە لایەن ئۆرگانە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە لایەن نێزیکان و هاوڕێیانی ئەم هاوڵاتییە کوردەوە بڵاو کراوەتەوە، ڕێزدار خاتوو سەدری هیچ چەشنە چالاکییەکی کرێکاری، مەدەنی و کۆمەڵایەتی نەکردووە.

بە پێی کوتەی هاوڕێیانی ئەم هاوڵاتییە کوردە دەستبەسەر کراوە، نابراو نیگارکێش و خوێندکاری هونەر بووە.
هەر ئەم پرسە بووە بە هۆی دوودڵی و دڵەڕاوکێ لەهەمبەر دەستبەسەری ئەم هونەرمەندەوە.
تا کاتی گەڵاڵەکردنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەری ناوبراو زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 187 هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان