KMMK:
سەردار پاشایی خەڵکی شاری سەقز لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و پاڵەوانی زۆرەبان بازی و ڕاهێنەری لە مێژینەی زۆرەبانی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پەراوێز خستن و قەدەغەی چوونەدەرەوەی وەرزشوانان کورد و عەرەبی خستۆتە بەرباس.
ناوبرا نووسیووە کە: “شایەتی دەدەم لە تیمە نەتەوەییەکانی ئێران، جگە لە هەڵاواردنی ئاینیی و نەتەوەیی، وەرزشوانان ناچار دەکرێن بە جێبەجێکردنی ڕێوڕەسمی ئاینیی بەدەر لە ئایینی خۆیان”.
پاشایی جەخت دەکاتەوە کە وەرزشوانان و ڕاهێنەرانی تیمی نەتەوەی «تیم ملی ایران» تەنیا بە بۆنەی کورد یان عەرەب بوون لە هەڵبژاردندا ڕەت دەکرێنە و قەدەغەی چوونە دەرەوەیان لە وڵات لێدەکرێ و لە تیم وەدەر دەنرێن”.
شیاوی باسە: کۆماری ئیسلامی ئێران لە تەمەنی چل ساڵەی دەسەڵاتدارێتی خۆیدا هەوڵی سڕینەوەی تەواوی کەلتوور، زمان و ئایینی نەتەوەییەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ئێرانی داوە و بەم بۆنەوە تۆمەتی قیزەون و درۆیینی سەپاندووە بە سەر چالاکانی ئەم بوارانەدا و یان کوشتوونی یان ڕاپێچی زیندانی کردوون یان وای کردووە زێدی خۆیان جێ بهێڵن و پەڕیووەی وڵاتانی ڕۆژاوایی ببن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان