زیندانییەکی سیاسی لێوەکانی خۆی دروویەوە

KMMK:

یەکشەممە 13ی ڕەزبەری2720ی کوردی، زیندانییەکی سیاسی “عادڵ موکەڕەم” 30 ساڵ تەمەن کە باوکی منداڵێکە و لە زیندانی حکومەتی ئێران لە ورمێ زیندانی کراوە، لێوەکانی دژبە نادیاربوونی دۆخی 10 مانگەی خۆی دروویەوە.

داواکاری پەنابەری ناوبراو لە ساڵی ڕابردوو لە لایەن وڵاتی تورکیاوە ڕەت کراوەتەوە و لە کۆتایی سەرماوەزی 2719ی کوردی، لە ڕێگەی سنووری خۆی ـەوە بۆ ئێران دیپۆڕت کرایەوە.
پاش 20 ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە خۆی بۆ زیندانی حکومەتی ئێران لە شاری خۆی ڕاگواسترا و پاش ماوەیەک بۆ زیندانی حکومەتی ئێران لە ورمێ گوازرایەوە.
هەنووکە پاش تێپەڕینی دە مانگ لە کاتی دەستبەسەری، ناوبراو هێشتا دۆخی هەڵپەسێراوە ولە بەندی زیندانیانی سیاس زیندانی حکوومەت لە ورمێ ڕاگیراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: