کامێران: هاوڵاتییەک دەستبەسەر کرا

KMMK:
هاوڵاتییەک بە ناوی “رۆستەم ئیبراهیمی” 40 ساڵ تەمەن کوڕی عەلی ئیبراهیمی خەلکی گوندی “تەخت زەنگی” ی سەر بە شاری کامێران لە پارێزگای کوردستان لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.

بە پێی هەوالەکە، ئەم هاوڵاتیە، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی و بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەل یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیونی ئێران” لە لایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراوە و تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە لە چارەنووسی ئەم هاوڵاتییه هیچ زانیارییەک لەبەردەست نییە.

شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ ناوەندی دادوەری و ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی، هێشتا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتیە بەردەست نییە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 182 هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی کوردستان‌

%d bloggers like this: