KMMK:
یەکشەممە ٢٣ی خەرمانان 2720کوڕدی، هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری زاهیدان، “حیسام عەبدوڵڵاهی” خەڵکی شاری کرماشان لە ڕۆژهەلاتی کوردستانیان کە خوێندکارێکی ئایینی لە حەوزەی علمییەی ئەو شارەیە، بە تۆمەتی هەوڵدان لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی دەستبەسەر کرد.
بە پێی زانیارییەکان ناوبراو ڕۆژێک پاش دەستبەسەرکردنی لەگەڵ بنەماڵەکەی پەیوەندیی کردووە و ئاگاداری کردوونەتەوە کە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری زاهیدان دایە.
لەو دەمەوە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ ناوەندی دادوەری و ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی، هێشتا زانیارییەکی لەبارەی چارەنووسی ئەم هاووڵاتیە کوردە بەردەست نییە.
بە پێ داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە176 هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی کوردستان


