بە پێی راپۆرتی گەیشتووە بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان بە هۆی پەرە سەندنی پیلانەکانی ئاگرکەوتنەوەی هەرێمەکانی کرماشان لە لایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسڵامی ئێراندا بۆ کونتروڵ کردن و دست بە سەر داگرتنی جموجولی هێزە کوردستانیەکانی رۆژهەڵات.
فەرمانگەی کونتروڵی سەرچاوەی سرۆشتی و ئاو لە پارێزگای کرماشان لە لێدوانێک باسی لە وەیکردووە کە لەم حەوتەدا 34 هێکتار لە لێرەوار و لەوەرگەکانی دارستانەکانی ئەم پارێزگایە لە ئاگر دا سووتاون. کۆلونێڵ ” عە باسی بەهاری” باسی لەوەی کردووە کە ٣٠ هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی سەلاسی باوەجانی و چۆار هێکتاڕ لە دارستان و لەوەڕگەکانی سەرپێڵ زەهاو بە هۆی ئاگر تێبەربوون خەسرانێکی زۆریان لە زەر کەوتووە.
جێگەی ئاماژەیە کە لە حەوتەکانی رابردوو هێرشی چەکداری بۆ سەر کاربەدستانی بلیند پایەی کۆماری ئیسڵامی ئێران لە لایەن یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمەکانی کرماشان و هەڵهاتنیان لە شۆێنی رووداوەکە بۆ ناو دارستانەکانی پارێزگای کرماشان سوپای پاسدارانی کۆماری ئێسڵامی و هێزە ئەمنییەتیەکان بە ئەنقەست بۆ دەست بە سەر داگرتن و کونترولی لەم چەشنە هێرشانە دەستیان داوەتە ئاگر بەردانی دارستانەکان.
بە پێی ئەم راپورتە رۆژی رابردوو لە دارستان و لە وەرگەکانی داڵاهۆ کە زۆرینەی دار قەزوان وجوڕێک لە گەون تێدا هەڵکەوتۆوە لە گۆندی ئەڵیاسی ئەحمەد لە نزیک شاری قەسری شیرین لە لایەن هێزە ئەمنییتەکان دیسان بە ئەنقەست ئاگریان تێ بەر بووە.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان


