کرماشان: دارا ڕەحمانی مورەخەسی پێدرا

KMMK:
سێشەممە 8 رەزبەری 2720ی کوردی ، دارا ڕەحمانی زیندانی سیاسی خەڵکی جوانڕۆ ، بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، لە زیندانی دیزلاوا لە شاری کرماشان مورەخەسی پێدرا و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
لە مانگی گەلاوێژی ساڵی 2720 بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزای پێنج ساڵەکەی دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ زیندانی دیزلاوا.
ئەو هاوڵاتییە لە 2711ی کوردی دەستبەسەرکرا و دوای دوو مانگ لێپرسینەوە و دەستبەسەرکردن بە کەفالەتی 50 ملیۆن تمەن ئازاد کرا.
ئەو چالاکوانە سیاسییە، لە ساڵی 2715 دا بە تۆمەتی ئەندامێتی لە یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە لە کرماشان بە پێنج ساڵ زیندان سزادرا دوای ناڕەزایی دەربڕین، جارێکی دیکە سزاکە لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوە پشتڕاستکرایەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: