KMMK:
دووشەمە 7ی رەزبەری 2720ی کوردی کۆڵبەرێک بە ناوی «رەحیم ئیرەجی» خێزاندار، 32 ساڵە و خەڵکی سەقز لە ناچەی سنووری “هەنگە ژاڵ”ی سەر بە بانە کەوتە بەر فیشەکی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە سەختی بریندار کرا.
بە پێی راپۆرتەکە، کۆڵبەرە بریندارەکە بۆ بنکەیەکی چارەسەری شاری بانە گواسترایەوە و پزیشکان ئەگری کەمئەندام بوونی (ئیفلیج بوون) ناوبراویان راگەیاندووە.
بە پێی ئاماری ناوەندی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەسەرەتای ئەم ساڵی زایینییەوە تا ئێستا و بە هەژمار کردنی ئەم حاڵەتەوە 141 کۆڵبەر لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ باکوور و باشوور بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران و تورکیە بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


