KMMK:
دووشەممە 24ی خەرمانانی 2720ی کوردی، عەلی لیراوی خوێندکاری بواری مافەکان و دەبیری ئەنجوومەنی ئیسلامی خوێندکارانی زانکۆی لۆڕستان بانگهێشتی ئیدارەی گشتی ناوەندی هەواڵەکانی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە پارێزگای لۆڕستان کراو و پاشان دەستبەسەر کرا.
شیاوی باسە کە ئەم چالاکە خوێندکارییە پاش تێگەیاندنی تۆمەتەکەی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
شیاوی باسه کە ناوبراو بە لایک کردنی پۆستێک و بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی بیرهێنانەوەی گیان بەختکردووانی فڕۆکەی ئۆکڕاینی تاوانبارکرا.
ئەم خوێندکارە پاش چەندد ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی 100 ملوێن تمەنی ئازاد کراوە.
شیاوی باسە کە ناوبڕاو چەندد جار بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشت کراوە کە 2 جار ئیتلاعاتی سپا و 5 جاریش ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە خوڕەم ئاوا بووە.
لەم لێپرسینەوانە ناوبڕاو تاوانبار کراوە بە ” چالاکی پڕوپاگەندەیی دژ بە دەسەڵاتی ئێران” و ” سوکایەتی بە شکۆی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی”.
هۆکاری ئەم تۆمەتانە بەشداری لە ڕێوڕەسمی بیرهێنانەوەی گیانبەختکردوانی فڕۆکەی موسافیرهەڵگری ئۆکڕاینی( بە لێدانی مووشەکی سپا کەوت خوارەوە) بووە و بەشداری لە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە دەستبەسەر بەهارە هەدایەت و ” سوکایەتی بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی” بە هۆکاری لایک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە.
پاشان سەرۆکی زانکۆــیش سکاڵای لە سەر ناوبراو تۆمار دەکات و 5 تۆمەت دەداتە پاڵ ناوبراو ؛ سوکایەتی بە وەزیری زانست، سووکایەتی بە بەرپرسی دامەزراوەی ڕێبەری لە زانکۆ، بڵاوکردنەوەی درۆو دەلەسە و تێکدانی ئاسایشی گشتی زانکۆ.
هەر ئەم پرسە دەبێتە هۆی ئەوەی بڕیاری ئازادی ناوبراو بە کەفالەت بۆ ئازادی بە دانانی بارمتە دەگۆڕدرێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان