ورمێ/ بەندکراوێک بە دورینەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرت

KMMK:
سێ شەممە یەکی رەزبەری ٢٧٢٠ی کوردی، بەندکراوێک لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ بە ناوی «عەبدوڵا بەنایی» ٥١ ساڵان و خەڵکی سەردەشت بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە دۆخی دۆسیەکەی بە دورینەوەی لێوەکانی دەستی دایە مانگرتن.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، عەبدوڵا بەنایی بە تاوانی کوشتنی کەسێک بەندکراوە و داوای لە بەرپرسانی بەندیخانە و دامودەزگای دادوەری حکومەتی ئێران لە ورمێ کردوە کە ئەو لەم دۆخە نادیارە دەربێنن و ئیزنی ئازادی کاتی بەدانانی بارمتەی بدرێتێ یاخود سزای سێدارەی بەڕێوە ببەن.
ئەم بەندکراوە کە ساڵی ٢٧١٩ بە تاوانی کوشتنی کەسێک دەستبەسەر کراوە و پاشان سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
پاش تێپەڕبونی چەند ساڵ هەمو کەسو کاری سەرەکی کوژراوەکە جیا لە کوڕێکی ئەو بنەماڵەیە کە لەدەرەوەی وڵات دەژیت و ناتوانن بۆ لێخۆشبوون بڕۆنە لای، ئەو کوڕەیان بەخشیوە.

ئێستا عبدوڵا بەنایی کە پتر لە ١٥ ساڵ بە بێ وڵام لە بەندیخانە چاوەڕێ دەکات، داوای لە دامودەزگای دادوەری کردوە کە یان بەشێوەی کاتی ئازاد بکرێت یاخود سزای سێدارەی بەڕێوە بچێت و بۆ ئەم بابەتەش لە رۆژی سێ شەممەوە بەدورینەوەی لێوەکانی دەستی داوەتە مانگرتن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان